كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه چوو
پەیامی کورد ... كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/8/10 به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له ووته‌یه‌كدا سوپاسى خاتوو پلاسخارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان و هیواى خواست لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه لێكگه‌یشتنێك بۆ دیاریكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و جه‌ختى له گرینگی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ووتی: دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ینێت.
لاى خۆیه‌وه خاتوو پلاسخارت وته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى گرینگی گه‌یشتنى لایه‌نه‌كان به لێكگه‌یشتنێك له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنى كاتى ئه‌نجامدانى كرده‌وه و هه‌موو پشتگیرییه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به زووترین كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چوونكه زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
پاش ئه‌وه‌ى مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕاپۆرتى لیژنه‌ى ڕاسپێردراوى سه‌رۆكایه‌تى بۆ پرسى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ڕا و بۆچوونیان له‌مباره‌یه‌وه خسته ڕوو و سوپاسى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانیان به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتاییدا بڕیار درا سه‌ره‌تاى ئه‌یلوولى داهاتوو دوایین كۆبوونه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، به هاوکاری تیمی پسپۆڕی یوونامی له گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان - عێراق
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە