كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، له‌گه‌ڵ شاندى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى " ڕووسیا، ئۆكراین و توركیا " ئه‌نجام درا
پەیامی کورد ... كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، له‌گه‌ڵ شاندى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى " ڕووسیا، ئۆكراین و توركیا " ئه‌نجام درا
ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى له‌گه‌ڵ شاندى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى (ڕووسیا، ئۆكراین و توركیا) ئه‌نجامداو داوایكرد، هه‌رچى زووه ئه‌و 20 ملیۆن تەن دانه‌وێڵه كه له‌یه‌كێك له‌به‌نده‌ره‌كانى ئۆكراین گیریخواردووه ده‌رباز بكرێت‌و بخرێته بازاڕه‌كانى جیهانه‌وه.
ڕۆژى 13ى ئه‌م مانگه له‌شارى ئیستانبووڵ، شاندی نەتەوەیەکگرتوەکان لەگەڵ شاندی وەزارەته‌كانى بەرگری (ڕووسیا، ئۆكراین و تورکیا) کۆبۆوە، كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو بەڕێکاری چۆنیەتی ده‌ربازكردنى 20 ملیۆن تەن لەدانەوێڵە كه ئێستا لەبەندەرەکانی ئۆکراین گیریخواردووه به‌هۆى جه‌نگى ڕووسیا دژ به‌ئۆكراین.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایكردووه ئه‌و بڕه زۆره‌ى دانه‌وێڵه لەڕێگه ئاوییەکانی تورکیادا بگوازرێنه‌وه بەرەو بازاڕەکانی جیهان، بەڵام تائێستا ده‌ره‌نجامى کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی كردووه، بەهۆی شەڕی ڕووسیاوە زیاتر لە20 ملیۆن تەن لەخۆراک و دانەوێڵە لەسایلۆی (ئۆدیسا)ى ئۆکراین لەسەر بەندەرە ئاوییەکانی دەریای ڕەش گیریخواردووه‌و تائێستا نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌كانى جیهانه‌وه.
ڕووسیا و ئۆکراین له30% بەرهەمه‌كانى دانەوێڵە لەسه‌رتاسه‌رى جیهاندا پێک دەهێنن، ڕووسیا لەهەمانکاتدا بەرهەم هێنەرێکی سەرەکی پەیینی کشت وکاڵی شە، ئۆکراین یش یەکێکە لەگرینگترین و سەرەکیترین ووڵاتی بەرهەمهێنانی زەیتی گوڵەبەرۆژەو گەنمەشامی لەجیهاندا.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی جیهانى خۆراکی سه‌ر به‌ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای ڕێکەوتنێکى به‌په‌له‌ى له‌نێوان ڕووسیا و ئۆكراین كردووه لە پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراک لەجیهاندا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئیستانبووڵ دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پلان و داواكارییه‌كانى خۆى بۆ ڕووسیا و ئۆكراین خستوەته‌ڕوو و داوایكردووه، هه‌ردوولایه‌ن (مین)ه ئاوییه‌كانیان هه‌ڵبگرنه‌وه به‌تایبه‌ت ئۆكراین كه لەکەنارئاوەکانی دەریای رەش دایناون‌و به‌هۆیانه‌وه هاتووچۆی کەشتییەکانى ئاسته‌نگ كردووه.
هاوكات داواشی كردووه، ڕێڕەوێکی پارێزراو بكرێته‌وه بەو مەرجەی گەرەنتی ئەوە بکرێ کە ڕووسیا هیچ هێرشێک ئەنجام نەدات، لەبەرامبەریشدا ڕووسیا داواى گەره‌نتی كردووه کە ئۆکرین لەڕێگای ئەم ڕێڕەوە پارێزرەوەدا چەک هاوردە نەکات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە تووندانەی ڕووسیا لەبەشەکانی باکوورى ئۆكراین وه گرتویه‌تیه به‌ر، ئاستەنگی تەواوی بۆ هاتووچۆی بازرگانی دەریایی درووستکردوە، له‌و ڕووه‌شه‌وه ڕووسیا داوای گەره‌نتى‌و پشکنینی ئەو کەشتیانەى كردووه کە لەتورکیاوە دێن بۆ گواستنەوەی بارەکان، تاوه‌كوو ڕێگری بكرێت لە بە قاچاخ بردنى چەک بۆ ناو ئۆکراین.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە