كۆبوونهوهیهكى گرینگ له نێوان ئهمریكا و كورد بهڕێوه دهچێت
پەیامی کورد ... كۆبوونهوهیهكى گرینگ له نێوان ئهمریكا و كورد بهڕێوه دهچێت
بەئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سەقامگیری ناوچەکە لەسەر هەردوو ئاستی ئەمنی و ئابووری ، شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و بەرپرسانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات " مەسەدە " کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ووتهى بهرپرسێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کە لەپێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، هەریەک جێنیفەر جاڤیتۆ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراقو سووریا و زوهرە بیڵ بەڕێوبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدەو مەسەدە کۆبوونەتەوە.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، لەدیدارەکەدا باس لەدۆخی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سەقامگیری ناوچەکە کراوەو پەیوەندییەکانی نێوان کوردو عەرەبو هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستی داعش گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، گفتوگۆکان فۆکەس کراوەتەسەر سەقامگیری ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئاڵنگارییە ئابوورییەکانو زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکەو باشکردنی دۆخی پەنابەرانو گرینگیدان بەمافەکانی مرۆڤ.
ئەوەش هاتووە، "لەگفتوگۆی نێوان بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو ڕۆژئاوای کوردستاندا باس لەهەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعشو ئاسایشی کەمپی هۆلو هەوڵی گێڕانەوەی پەنابەرانی ناو کهمپەکە بۆ ووڵاتی خۆیان کراوە".
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە