كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه لە بەغدا ئه‌نجام دەدرێت
پەیامی کورد ... كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه لە بەغدا ئه‌نجام دەدرێت
ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش خستنه‌ڕووى دوایین داواكارییانه بۆ ڕه‌وتى سه‌در.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له عێراق لایه‌نه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆده‌بنه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ خستنه‌ڕووى دواین داواكارییانه بۆ ڕه‌وتى سه‌در كه خۆى له پێنج خاڵى بنه‌ڕه‌تى ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لایه‌نه‌كان له‌و پێنج خاڵه‌یاندا بۆ سه‌در داواى مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و دابه‌ش كارى پۆسته‌كان به یه‌كسانى و چوونى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ ناو حكوومه‌ت و پێدانى به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان ده‌كه‌ن و كۆتا خاڵی داواكارییه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو به بیانووى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان به ئامانج نه‌گرێت.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە