كۆشكی سپی : لەئێستادا بڵاوكردنەوەی هێز لەسنوورەكانی بێلاڕووسیا و پۆڵەندا پێویست نییە
پەیامی کورد ... كۆشكی سپی : لەئێستادا بڵاوكردنەوەی هێز لەسنوورەكانی بێلاڕووسیا و پۆڵەندا پێویست نییە
ڕۆژی چوارشەممە، جۆن كۆربی، ڕێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكانی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ئیدارەی كۆشكی سپی هیچ پێویستییەك نابینێت كە هێزەكانی لە سنووری بێلاڕووسیا و لیتوانیا جێگیر بكات.
راشیگەیاند زانیاریمان لەسەر جموجۆڵەكانی كۆمپانیای سەربازی "ڤاگنەر"ی رووسی هەیە لەوێ و هەروەها پێشهاتەكانی ئەم دواییەش، بەڵام لە ئێستادا پێویست ناكات هێزەكانمان لەسەر سنوورەكانی نێوان بێلاڕووس و لیتوانیا بڵاوە پێبكەین.
هاوكات ئاگنی پیلۆتایتی وەزیری ناوخۆی لیتوانیا ڕایگەیاند، ووڵاتانی باڵتیك لەگەڵ پۆڵەندا گفتوگۆ دەكەن لەسەر ئەگەری گۆشەگیركردنی بێلاڕووسیا لە ڕێگەی داخستنی تەواوی و یەکجاری سنوورەكان لەگەڵیدا .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە