كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازی ته‌كنۆلۆژیای ئیسرائیل پەردەی لەسەر ئامێرێكی رادار لادا.

پەیامی کورد    ...  كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازی ته‌كنۆلۆژیای ئیسرائیل پەردەی لەسەر ئامێرێكی رادار لادا.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەم ئامێرە ڕێگە بە سەربازەکان دەدات "سەرەڕای بوونی دیوارەکان ببینن". ئەمەش پرسیاری گرینگ دەربارەی چاودێری و هەرێمی تایبەتی خەڵک دەورووژێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بەرهەمهێنەر، مۆبایلی Xavier 1000 ئامرازێکی پێشکەوتووە کە دەتوانێت "وێنەیەکی سێ ڕەهەندی ناوازەی دۆخەکە" بە یەکەکانی زانیاری بدات و توانای "دیاریکردنی تەنی زیندوو یان جوڵاو لە پشت دیواری بینایەکەوە" هەیە . هەروەها بۆ گەڕان و رزگارکردنی قوربانیانی ڕووداوەکان بەکاردێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەرهەمهێنەر بڵاویکردووەتەوە، کارکردن بەم ئامێرە زۆر سادەیە و تەنها یەک بەکارهێنەری دەوێت. هەروەها دەتوانرێت داتاکان بە ئاسانی و بە کوالێتی بەرز لە ڕێگەی وایفای یەوە بگوازرێتەوە.

کۆمپانیای کامیرۆ تەک ڕادەگەێنێت کە ئەم ئامێرە دەتوانێت تا نەودای ٤١ مەتر لە زۆربەی دیوار و کەرەستەکانەوە بچێتە ناوەوە، لەنێویاندا چیمەنتۆ و کۆنکرێت.

شاشەی تلەمسی ٢٥سم ئامێرەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە پشت هەر دیوارێکەوە شتە زیندووەکان ببینن و تەنانەت نیشان بدەن کە ئایا تەنەکە گەورەیە، منداڵە یان ئاژەڵە، تەنانەت دەتوانن بزانن کە ئایا دانیشتوون یان وەستاون.. , یان پاڵکەوتوون.

ئەلگۆریتمەکەی زیرەکی دەستکرد لەم ئامێرەدا تەنانەت توانای چاودێریکردنی جووڵەی تەنەکانی هەیە.

ئەم ئامێرە کێشی دە کیلۆگرام ە و ئەنتێنەیەکی تاشراوی هەیە کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە و پاکبکرێتەوە. لە ئەنجامدا دەتوانرێت بە ئاسانی لە هەر ژینگەیەکدا دابنرێت.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە