كۆنگرێسی ئه‌مریكا پشتیوانییه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... كۆنگرێسی ئه‌مریكا پشتیوانییه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه ڕادەگەێنێت
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووباره پشتیوانی و متمانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه و یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و پشتیوانییه بریتییه له‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانان چۆن درێژه به كاری چاكسازی بده‌ن له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەدا و خاڵی دواتری پێشمه‌رگه ڕۆڵی گرینگ و كاریگه‌ری هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و درووستكردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
دواچالاکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌دژی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی سنووره‌كانی كوردستان و قوربانی زۆری پێشمه‌رگه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه وای كردووه كه هاوپه‌یمانان به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێزه نه‌بن، به‌شێك له هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندی به‌و بیروباوەڕه كوردانه‌وه هه‌یه كه بۆ پاراستنی خاكی خۆی هەیەتی و، پێشمه‌رگه باوەڕی به پاراستنی خاكی كوردستان هه‌یه و خوێنی خۆی بۆ كوردستان ده‌كاته ئامانج، ڕه‌نگ بێت جیاوازیی پێشمه‌رگه و سوپای كۆنی ئه‌فغانستان له‌وه‌دا بێت كه شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن: پێشمه‌رگه خاوه‌نی قه‌زیه‌یه‌كه و ئه‌ویش پاراستنی خاكی كوردستان و قه‌واره‌ی كوردستانه و پێشمه‌رگه هێزێكی دروستكراو نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكی كاتی، یان حكوومه‌تێكی كارگوزار دروست كرابێت، بەڵکوو پێشمه‌رگه هه‌ڵ قوڵاوی خه‌بات و خوێنی كوردانه و، له دواپه‌یامی خۆیدا سه‌رۆك بارزانی کە بۆ ناساندنی كاندیدانی پارتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق باسی كرد، ووتی: كاتی خۆی له گه‌رمه‌ی شەڕی داعشدا كه هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان گوتم ئه‌گه‌ر ئه‌وان چه‌كمان بده‌نێ، ئێمه ئاماده‌ین به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین؟ سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: منیش به ئه‌مریكام گوت كه ئه‌گه‌ر ئێوه چه‌كیشمان نه‌ده‌نێ، ئێمه هه‌ر به‌رگری ده‌كه‌ین، قسه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌و ڕوانگه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌رگری له خاكی خۆی ده‌كات.
هێرشی تیرۆریستانی داعش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی دووباره خستووه‌ته‌وه دڵەڕاوكێ، به‌وه‌ی له‌م كاته‌دا جێهێشتنی عێراق، یان گۆڕینی ئه‌ركه‌كانیان نه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه داعش زیان به هاوپه‌یمانه‌كانیان بگه‌ینێت، بۆیه به‌رده‌وام باس له پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، دوای هێرشه‌كانی داعش كونسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به‌یاننامه‌ی هه‌بووه و ده‌ڵێت: ئێمه پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و پێشمه‌رگه ڕۆڵی گرینگ و كاریگه‌ری هه‌بووه له تێكشكاندی داعشدا، به‌ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه كه پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، بەڵکوو به‌فه‌رمی ٢٢ ده‌وڵه‌تی جیهانی كه پێنجیان ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ن، پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، بەڕێوبه‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ووتی: ''هاوپه‌یمانان له عێراقدا هیچ ئه‌ركێكی سه‌ربازییان نه‌ماوه و ئه‌ركیان گۆڕاوه بۆ ڕاوێژكاری و لۆژیستی و تواناكانی به‌رنامه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌رده‌وام باس له هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له بابه‌تی چاكسازی و لۆجستی و مه‌شقی پێشمه‌رگەدایە.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''له‌به‌ر گرینگی و ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له بە‌ره‌كانی جه‌نگ دژی تیرۆریستانی داعش، له بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دیاریكردنی بوودجه‌یه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که له ناوچه‌که‌دا داعش به به‌هێزی ماوه و ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت پشتیوانی ئه‌و هێزانه بکات که شەڕی تیرۆر ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه.''
جیا له ئه‌و پشتیوانییه داراییه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزی پیشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له داواكاری خۆی بۆ هاوپه‌یمانان كه ده‌بێت پشتیوانی سه‌ربازی بدرێته ئه‌و هێزه و له‌م بارەیە‌وه، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگەیاند : ''ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن و له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا باسیان له‌وه كردووه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پێشمه‌رگه و ئێمه‌ش سوپاسمان كردوون و بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌بێت به یه‌كه‌وه ڕووبەڕووی مه‌ترسییه‌كانی داعش ببینه‌وه، له‌و باره‌شه‌وه داوای درۆنی ''ئێیرۆ ڤایرۆنمێنت ئار كیوو ٢٠ پوما''مان كردووه کە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوانی قه‌باره مامناوه‌نده و بە باتری کار دەکات و بەدەست هه‌ڵده‌فڕێنرێت، لەلایەن کۆمپانیای ئێیرۆڤایرۆنمێنت درووست کراوە، به‌ڵام تائێستا به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه و ئامانج له‌م داواكارییه‌مان له هێزی هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌یه كه جووڵه‌ی داعش ببینین و مه‌ترسییان كه‌م بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌و درۆنه تایبه‌ته به هه‌واڵگری و دیاریكردنی جووڵه و شوێنی کاری سەرەکی ئەم دڕۆنە چاودێریکردن و کۆکردنەوەی هەواڵگرییە لە ڕێگای بەکارهێنانی کامێرایەک کە بە تیشکی کارەبایی و تیشکی ژێر سوور، یاخود ئینفرارێد كامێرا کار دەکات و زانیاری له‌سه‌ر هه‌ر جووڵه‌یه‌ك هه‌بێت، كۆی ده‌كاته‌وه و ده‌یداته ناوه‌ندی بڕیار.''
راشیگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئەو درۆنە، خه‌ڵكمان ده‌ویت له‌و بارەیە‌وه ڕاهێنانیان پێ بكریت و شاره‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی گرینگه كه هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت له ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆژی 22/12/2021، ماڵپەڕی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی ئەمریکا له هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه: عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەماهەنگیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش و لە هەمان کاتیش‌دا هێزی هاوبەشی سەربازی لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بەردەوامە لە پاڵپشتییەکانی.''
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێدانی زانیاری هەواڵگری و هەماهەنگی کردن بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش کرۆکی ئەو ئەرك و ئامانجە پێک دەهێنێت کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی (ڕێنوێنیکردن-هاریکاریکردن-تواناپێدان) پێکی هێناوە.
ماسیۆ تۆله‌ر، باڵوێزی ئەمریکا له عێراق، كۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: "به درێژایی كه‌مپینی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش پێشمه‌رگه ئازاكانی ئێوه قوربانی و شه‌هیدی زۆریان داوه، ئێمه وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا، پێزانینمان هه‌یه بۆ قوربانییه‌كان، ڕۆڵی ئێوه سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ناوچه پارێزراوتر ده‌كات و ڕۆڵه‌كه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین، بۆیه شه‌ره‌فمه‌ندین كه به‌رده‌وامین له پاڵپشتی و هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه".
باڵوێزی ئەمریکا له عێراق ڕاشی گه‌یاندووه: "یارمه‌تییه‌كانی ئێمه له‌ڕووی جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنی چاكسازییەوە به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی تاوه‌كوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه پارێزراوتر ده‌بێت".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە