لاریجانی : ئەمریکا دەتوانێت بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران پێناسە بکات
پەیامی کورد ... لاریجانی: ئەمریکا دەتوانێت بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران پێناسە بکات
عەلی لاریجانی ڕایگەیاند : ترامپ خۆی ئەوە دەڵێت، درووشمەکەی 'ئەمریکا یەکەم'یە، و زیاتر لایەنێکی ئابووری هەیە". پێموایە دوو ڕێگا لە پێشە بۆ ئەمریکییەکان؛ یان دەیانەوێت باس لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بکەن، و دەتوانن هاوکاری دادپەروەرانەیان لەگەڵ ئێران هەبێت لەسەر پرسە ئابوورییەکان و ئەمەش دەتوانێت لە بەرژەوەندی هەردووکیان بێت.
عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئینقلابی ئیسلامی و ئەندامی ئەنجوومەنی تێگەیشتنی ئیستحقاقی، لە بەشێک لە بەرنامەی وتووێژی هەواڵی تایبەت لە کەناڵی پەخشی ئێران (IRBC) باسی لە ئەگەری هاوکاری ئێران و ئەمریکا لە بواری ئابووری کرد.
لاریجانی ووتی : بەڕێز ترامپ دەڵێت من سەرۆکێکی ئاشتی خوازم، باشە ئەگەر سەرۆکێکی ئاشتیخواز بیت، نابێت باسی شەڕ بکەیت، مانای ئەوەیە هەموو شتێک دژ بەیەکەوەیە، قسەکردن لەسەر شەڕ نائارامی لە ووڵاتان درووست دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە قسەی دژبەیەک دەکەیت. ئەگەر ئاشتیخواز بیت، دەبێت بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆتدا بگەڕێیت و خۆی دەڵێت درووشمی من سەرەتا ئەمریکایە، دواتر لایەنی ئابووری. پێموایە ئەمریکییەکان دوو بژاردەیان لەبەردەم دایە، یان دەیانەوێت باس لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بکەن، و دەتوانن هاوکارییەکی دادپەروەرانەیان لەگەڵ ئێران هەبێت لەسەر پرسە ئابوورییەکان و ئەمەش دەتوانێت سوودی بۆ هەردووکیان هەبێت، یان دەتوانن بەرەو ئەو شتانە بڕۆن کە دەیڵێن، بەڵام ئەو کاتە بۆ ئەوانیش تێچووی زۆری دەبێت.
ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە