لانیکەم ١٥ هاووڵاتی بەلووچ بە شێوەیەکی تووندوتیژانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەرکران

پەیامی کورد   ...   لانیکەم ١٥ هاووڵاتی بەلووچ بە شێوەیەکی تووندوتیژانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەرکران


بەپێی ڕاپۆرتی حاڵ وەش لانیکەم ١٥ هاووڵاتی بەلووچ کە ناسنامەیان نییە و چواریان ژنن، لە ناوچەی لادیز لە شاری میرجاوە، بە شێوەی تووندوتیژانە بە بیانووی ئەوەی کە هاووڵاتی ئەفغانستانین، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

حاڵ وەش ڕایگەیاندووە کە : لانیکەم پێنج ئۆتۆمبێل لە هێزەکانی ڕێژیم، نزیک کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ چوونەتە ناو چەند گوندێکی ناحیەی لادیز و بە بێ ئەوەی ڕوونکردنەوەیەک بدەن، لانیکەم ١٥ کەسیان  بە تۆمەتی نەبوونی ناسنامە و بیانی بوون دەسبەسەر کردووە.

زۆربەی ئەوانەی دەسبەسەر کراون خەڵکی ڕەسەن و بە ڕەچەڵەک خەڵکی هەمان گوندن و ساڵانێکە لە هەمان ناوچەدا دەژین، و مامەڵەی هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵیان نیگەرانییەکی بەرفراوانی لای خەڵکی ناوچەکە درووست کردووە.

حاڵ وەش ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخیان دوای دەسبەسەرکردنیان لەبەر دەستدا نییە و ناوەندە پێوەندیدارەکان هیچ ووڵامێکیان نادەنەوە.
 


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە