لاهوور جەنگی بەرامبەر بە جووڵاندنی هێز بەرامبەر بە ئەو سکاڵا ئاراستەی دادگا دەگات
پەیامی کورد ... لاهوور جەنگی بەرامبەر بە جووڵاندنی هێز بەرامبەر بە ئەو سکاڵا ئاراستەی دادگا دەگات .
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له لاهوور شێخ جه‌نگى ڕایگەیاند : هۆكارى جووڵه پێكردنى هێز به‌رامبه‌ریان ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ لاهوور جه‌نگى جارێكى دیكه سكاڵاى تۆماركردۆته‌وه، ده‌شڵێت : " لاهوور جه‌نگى بڕیاریداوه هێزه‌كانى له‌ده‌ره‌وه نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك‌و گرژییه‌ك ڕوونه‌دات".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییەکان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌لاهوور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه گه‌مارۆى ماڵه‌كه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى درا، لاهوور شێخ جه‌نگى سكاڵاى به‌رامبه‌ر ئه‌و هێز جووڵاندنه تۆماركردنه تۆماركردوه‌و دادگاش سكاڵاكه‌ى وه‌رگرتوه.
به ووته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "هیچ كه‌یسێكى یاسایی نییه تاوه‌كوو هێز به‌رامبه‌ر لاهوور جه‌نگى بجووڵێندرێت و هه‌وڵى گه‌مارۆدانى بدرێت، هه‌ربۆیه به‌فه‌رمانى لاهوور شێخ جه‌نگى ته‌واوى هێزه‌كانى خۆى بردوه‌ته ناو ماڵه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێكى به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى ڕوونه‌دات".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ووت:"ئه‌و هێزانه‌ى جووڵه‌یان پێكراوه ته‌نها ٢٠ مه‌تر له‌ماڵى لاهوور شێخ جه‌نگیه‌وه دوورن و زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ئێمه واى تێده‌گه‌ین جووڵه‌پێكردنى ئه‌م هێزانه هه‌وڵێكه بۆ بێزاركردنى هێزه‌كانى ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى ناكۆكى ڕووبدات، به‌ڵام ئێمه هێزه‌كانمان بۆ ناو ماڵى هاوسه‌رۆك پاشه‌كشه پێكردوه".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە