لاهوور جەنگی سەرەڕای کۆکردنەوەی ٩٨ واژوو بۆ دەرچوونی لە کوردستان بەڵام ڕازی بە دەرچوون نییە ؟؟؟
پەیامی کورد ... لاهوور جەنگی سەرەڕای کۆکردنەوەی ٩٨ واژوو بۆ دەرچوونی لە کوردستان بەڵام ڕازی بە دەرچوون نییە ؟؟؟
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت لاهور شێخ جه‌نگی داوایكردوه ٦٤ واژووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رنه به‌رده‌می داوای لێبكه‌ن كوردستان جێبهێڵێت ده‌ڕوات و كوردستان جێده‌هێڵێت، به‌ڵام ڕۆژی پێنجشەممە ٩٨ واژوو كۆكراوه‌ته‌و تا ئێستا لاهوور جەنگی ئاماده نیه كوردستان جێبهێڵێت.
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای پێشنیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان شاندێك چوونه‌ته لای لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و ڕه‌زامه‌ندبووه ئه‌گه‌ر ٦٤ واژوو كۆبكرێته‌وه له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وا كوردستان جێده‌هێڵێت.
عه‌تا سه‌راوی ئاماژەى بەوەشکردوە، تا ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشەممە ٩٨ واژوو كۆكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لاهوور جه‌نگی په‌یامی ناردوه به‌وه ڕازی نیه، بەڵام بافڵ تاڵەبانى وتى مادام ئیوە وەک زۆرینەى سەرکردایەتى واژوو دەکەن کە لاهوور بچێتە دەرەوەى ووڵات، ئەو ئامادەیە لەگەڵیدا دابنیشێت و کێشەکانى لەگەڵدا باس بکات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێستا دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر یه‌ك فیشه‌ك بته‌قێت ئه‌وا دۆخه‌كه به‌ته‌واوی له‌ده‌ست ده‌رده‌چیت و كۆنترۆڵ ناكرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا كێشه‌كان وه‌ك خۆیانن و بافڵ تاڵه‌بانی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاندوه"پابه‌ندی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌بێت".
سەراوی دەشڵێت"ئەو کەسانەى لە کاک قوباد و بافڵ تاڵەبانى نزیکبوون لە مەڵبەندەکان و کۆمیتەکان لەلایەن کەسانى نزیک لە لاهوور دوور خراونەتەوە، بەشێکیش خەتای کاک بافڵ بووە کە خۆی ساحەکەى بۆ لاهوور چۆڵکردوە".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە