لاهوور جەنگی ماوەی چوار ڕۆژە لە هۆتێلی بەناوبانگی لالەزار لەگەڵ چەند کەسایەتی دژ بە کورد خەریکی پیلانی مەترسیدارن

پەیامی کورد      ...    لاهوور جەنگی ماوەی چوار ڕۆژە لە هۆتێلی بەناوبانگی لالەزار لەگەڵ چەند کەسایەتی دژ بە کورد خەریکی پیلانی مەترسیدارن

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سالار تاڵەبانی یەکێک لە پاسەوانەکانی پێشووی ئاراس جەنگی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک " مێتا " نووسیویەتی و ڕایگەیاندووە : ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لاهوور جەنگی لە هۆتێلی بەناوبانگی لالەزار لەگەڵ چەند کەسایەتی دژ بە کورد خەریکی پیلانی مەترسیدارن .

لاهوور جەنگی هاوکات لەگەڵ عەبەی مەلا نووری یەکێک لەو کەسانەی کە پێشتر لە بزووتنەوەی گۆڕان بووە و لە ئێستادا بە دوای درووستکردنی حێزێکی نوێ لە سلێمانییە لە کۆبوونەوەیەدا باسیان لە چەند شتی گرینگ کردووە کە میلیشیا شیعەکانی عێراق یش بەڵێنی پاڵپشتی کردنی ئەم کارەیان پێداون .

هەروەها جێگای ئاماژەدانە لەم دانیشتنە چەند ڕۆژیەدا جگە لە لاهوور جەنگی و عەبەی مەلا نووری " یووسف موحەمەد ، مەسعوود عەبدۆلخالق و سۆران عۆمەر " ئامادەی بوون و لە هۆتێلی لالەزار لە گردی سەرچنار سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندنی حێزبە نوێیەکەی عەبەی مەلا نووری قسە و گفتۆگۆ کراوە .

لەمبارەیەوە هەروەها ڕاگەێندراوە و زانیاری تەواو هەیە کە ئەم چەند کەسە دەربارەی ئەوەی کە چۆن دەکرێت لاهوور جەنگی بکەن بە سکرتێری گشتی و عەبەی مەلا نووری ش بکەن بە جێگری سکرتێر و کەسەکانی دیکەش بکرێن بە سەرکردەی باڵا هاوشێوەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی .قسە و باسیان کردووە .

جێگای گرینگیدانە کە لەم کارەدا شیعەکانی عێراق بەڵێنی تەواویان پێداون کە پاڵپشتی داراییان بکەن و هەروەها ڕەزامەندی حکوومەتی ناوەندی بەغدا بۆ حێزبەکەیان وەردەگرن بەڵام بە مەرجێک کە لەگەڵ شیعەکان هاوڕا و هابیر بن و وەک ڕابردوو بەشێک بن لە بەرەی مقاومە لە دژی بەرژەوەندییەکان کورد و کوردستان .

 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە