لاهوور جەنگی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی سەرکردایەتی یەکیتی دەکات
لاهوور جهنگى پهیامێكى بهپهله ئاراستهى سهركردایهتى یهكێتى دهكاتو ئاگاداریان دهكاتهوه ئهو خاڵانهى لهدهباشان خراوهته بهردهمیان دورو نزیك پهیوهندی بهوهوه نییه.
نووسینگهى لاهوور جەنگی لهڕوونكردنهوهیهكدا ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ى 8ى 2021 چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی بانگهێشتکراون بۆ دەباشان و پێیان ڕاگەیاندوون کە گوایە ڕێککەوتنێک کراوە لەنێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، بۆ ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی بۆ ماوەیەکی کاتی بچێتە دەرەوەی ووڵات.
لهو ڕووهوه ڕاگهێندراوه، "لاهوور جەنگی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی بەگشتی و بەتایبەت ئەوانەی بەبیانووی جیاواز بانگ کرابوون ئاگاداردەکاتەوە، کە ئهو دوورو نزیک ئاگاداری سەرلەبەری ئەو خاڵانە نییە کە خراوەتە بەردەمیانو دوورن لەڕاستییەوە، بەهیچ شێوەیەکیش ڕێککەوتنی لەم جۆرە نەکراوەو ناشکرێت".
ڕوونكردنهوهكه ئاماژهى بهوهداوه، "بەئەندامانو کادیرو لایەنگرانو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕادەگەێنین، کە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی داوایکردوە بۆ هەر بابەتێک کە بیانەوێت باسی لێوە بکەن دەبێت لەڕێگەی کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە بێت، کە بەرزترین ئۆرگانی حزبییە".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە