لاپید  :  دانیشتنی نەقەب ، ئێران ی ترساند

پەیامی کورد     ...   لاپید  :  دانیشتنی نەقەب ، ئێران ی ترساند

" توانمەندییە هاوبەشەکانی ووڵاتانی ناوچەکە ، هۆکاری ترس و دەستەوەستانی دوژمنانی هاوبەشی ئێمە و زیاتر لە هەمووان ، ئێران ە ."

یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ، هاوکاری نێوان ئیسرائیل ، ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بەحرەین ، میسڕ ، مەراکش ، و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە هۆکاری ترسی ئێران ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئۆرشەلیم پۆست ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ووتی : " توانمەندییە هاوبەشەکانی ووڵاتانی ناوچەکە ، هۆکاری ترس و دەستەوەستانی دوژمنانی هاوبەشی ئێمە و زیاتر لە هەمووان ، ئێران و گرووپگەلی ژێر پالپشتی ئەم ووڵاتە .

یائیر لاپید لە ئاماژەیەک بە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا ، ڕێگای ڕاوەستاندنی دوژمنانی " نە دوو دڵی و سازان ، بەڵکوو ئیرادە و هێز " زانی .

دانیشتنی نەقەب لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە گفتووگۆوەکانی نێوان ئێران و هیزەکانی جیهان بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام تووشی ڕاوەستانە ، بەلام وا پێدەچێت کە بەم زووانە کۆتایی بێت .

ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەبی کەندای فارس لە دەرئەنجامێک کە تاکوو ئێستا ئاشکرا بووە ، دڵگەرم نین و ووڵاتانی عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە کاردانەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووثییەکان دڵگران و نیگەرانن .

لاپید ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ، هاوکات لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، سامح شوکری ، وەزیری دەرەوەی میسڕ ، عەبدۆللەتئف زیانی ، وەزیری دەرەوەی بەحرەین ، عەبدۆڵلا بن زائێد ، وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ناسر بۆریتە ، وەزیری دەرەوەی مەراکش ، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لە سدە بوکر لە باشووری ئیسرائیل کۆبوونەوە ، بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ، گفتووگۆگەلی ئەم دانیشتنە لە سەر " بۆنیادنانی ئەمنییەتی ناوچەیی بە درووستکردنەوەی خاڵی هێڵەرەوە لە دژی هەڕەشەگەلی ئاسمانی و دەریایی " جەخت کرایەوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە