لاڤرۆف : ئەمریکا وەکوو لات و خوێڕییەکی سەر شەقامەکانە

پەیامی کورد      ...     لاڤرۆف  :  ئەمریکا وەکوو لات و خوێڕییەکی سەر شەقامەکانە .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ەل ووتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا ، ئەمریکای هاوشێوەی لاتێکی سەر شەقامەکان ناوبرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک سێرگی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە ووتووێژی خۆیدا لەگەڵ کەناڵ ی یەک ی ڕووسیا ڕایگەیاند : واشینتۆن وەکوو " لاتێکی سەر شەقانەکان هەڵسووکەوت دەکات بەڵام مۆسکۆ دەتوانێ بەرگری لە خۆی بکات .

لاڤرۆف ووتی : هەموومان لە دەورانی منداڵی دا لە کۆڵانەکانی یاریمان کردووە . لەگەڵ منداڵانی دیکە لە ماڵەکانمان هەڵاتووین . هەموومان پێکەوەلە ئارامیدا ژیانمان کرد بەڵام هەمیشە دوو یا سێ کەسی لات و خوێڕی لە کۆڵانەکاندا بوون کە هەموانیان دەکوتا ناچاریانیان دەکرد پێڵاوەکانیان پاک بکەنەوە ئەو پارانەی کە هەمان بوو لێمانیان دەستاند ، چوار ساڵ تێپەڕی و ئەم منداڵە بچووکانە گەورە بوون و توانای ووڵامدانەوەی ئەوانیان هەبوو 

لاڤرۆف هەروەها جەختی کردەوە کە لەم دۆخەدا ڕووسیا تەنانەت پێویستی بە گەورە بوون نییە . ئەو هەروەها ووتی مۆسکۆ بە دوای هیچ بەرامبەربوونێکەوە نیە .

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە