لاڤرۆف : بەم زووانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران چاوپێکەوتن دەکەم " المقداد " متمانەی تەواومان بە دوو هاوپەیمانی ئێرانی و ڕووسی خۆمان هەیە "

پەیامی کورد   ...  لاڤرۆف : بەم زووانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران چاوپێکەوتن دەکەم " المقداد " متمانەی تەواومان بە دوو هاوپەیمانی ئێرانی و ڕووسی خۆمان هەیە "

فەیسەل المقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفڕانسێکی میدیایی هاوبەش دا لەگەڵ لاڤرۆف ڕایگەیاند : ئێمە متمانەی تەواومان بە دوو هاوپەیمانی خۆمان واتا سەرۆککۆمار پووتین و هەروەها ئیبراهیم ڕەئیسی هەیە کە ڕۆڵێکیان جێبەجێ کرد کە نیشاندەری تێگەیشتوویی و ئیرادەی هاوبەش بۆ کۆتایی پێهێنان بە دەستوەردانە ئەنجام دراوەکانە لە لایەن ئەو هێزانەی کە دەبێ بە حاكمییەت و حۆکمڕانی سووریا ڕێز دانێن . بەیاننامەی دانیشتنی تاران تا ئاستێکی زۆر داواکارییەکانی سووریا بەدی دەهێنێت . ئێران هەر شتێک کە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی پێویستە دەستەبەری کردووە . واشینتۆن یەکەمین لایەنێک بوو کە پاشەکشەی کرد و دەیەوێت دۆخەکەی خۆی بۆ گەڕانەوە پێیدا بسەپەێنێت .

سێرگی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند : بەم زووانە لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدۆڵلاهییان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران چاوپێکەوتن دەکەم . دەرئەنجامی دانیشتنی تاران و ڕێکەوتننامەکانی ڕێگای ئاستانە لە حاڵێ جێبەجێ کردنە .

بۆمبارانی خاکی سووریا لە لایەن ئیسرائیل ەوە جێگای نیگەرانییە و ئێمە داوامان لە ئێسرائیل کردووە ڕێز لە یاساکانی نێودەولەتی بگرێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە