لاڤرۆف  :  مەترسی شەڕی ئەتۆمی و شەڕی جیهانی سێهەم ڕاستەقینە و دووور نییە

پەیامی کورد   ... لاڤرۆف  :  مەترسی شەڕی ئەتۆمی و شەڕی جیهانی سێهەم ڕاستەقینە و دووور نییە

سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسی ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە شەڕی ئۆکراین بکێشیتە ئەو جێگایەی کە کەڵک لە چەکی ئەتۆمی وەربگیرێت ، سەرەڕای ئەمە سەبارەت بە تێڕوانینی ڕێکەوتنی ئاشتی بە گەشبینی یەوە قسەی کرد .

ئەو دوێنێ دووشەممە نە کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ڕووسیای ڕاگەیاندووە کە مۆسکۆ دەیەوێت لە مەترسیگەلی ساختە کە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕوودانی سێناریۆگەلێکی لەم شێوەیە دوورەپەریزی بکات .

ئەمە هەڵوێستی ڕاستەقینەی ئێمەیە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو بنەمایە دەستنیشان دەکەین . مەترسییەکانی ئێستا جێگای گرینگیدانە .

ئەو ووتی : نامەوێ ئەم مەترسییانە بە شێوەی ساختە نیشان بدەم و بەرزی بکەمەوە . زۆر کەس شتێکی لەم شێوەیەیان دەوێت . مەترسی جیدییە ، ڕاستەقینەیە و ئێمە نابێ ئەم شتە بە کەم هەژمار بکەین ."

لاڤرۆف ڤلۆدێمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراینی تاوانبار کرد کە وا نیشان دەدات کە بە نیازە ووتووێژ بکات و ئەوی بە ئەکتەرێکی باش ناو برد .

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەفتەی ڕابردوو ووتبووی کە مۆسکۆ لە خۆپارێزی لە لە تێکهەڵچوونی ئەتۆمی پابەندە


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە