لاڤرۆڤ : ئەمریکا بەدوای کشانەوەی ڕووسیادایە لە یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەیامی کورد ... لاڤرۆڤ : ئەمریکا بەدوای کشانەوەی ڕووسیادایە لە یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، ئەمریکا دەیەوێت مۆسکۆ لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێ بهێڵێت.
"ئەمریکییەکان پێیان باش بوو پشت بە باڵادەستی خۆیان ببەستن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و ئێستا هەوڵدەدەن ڕووسیا لە هەوڵە جیاوازەکانی نێودەوڵەتی بهێننە ئاراوە کە ئامانج لێی دروستکردنی هەلومەرج بۆ ئاشتی و سەقامگیرییە، بەردەوامە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، واشینتۆن ڕێگری لە کارەکانی نێوەندگیری چارەکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کردووە، کە پێکهاتووە لە ڕووسیا و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیتی ئەورووپا.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا ڕێنماییەکانی خۆی دەسەپێنێت جگە لە واقیع ، بڕیارە تاکلایەنەکان کە تایبەتمەندییەکانی هیچ ووڵاتێک یان ناوچەیەک لەبەرچاو ناگرن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، "هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسی درێژخایەنی فەلەستینە".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە چەندین جار لەگەڵ هاوکارە ئیسرائیلییەکانیدا دەمەقاڵەی کردووە، بەڵام وازیان لێهێناوە.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە