لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی کار بۆ هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەكەن
ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیاند : هەندێك لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەكەن.
كاتی ڕەكابی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەڕلەمانی عێراق بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاند، هەندێك لایەنی ناوخۆیی و هەرێمی بەدوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپەكانی حەشدی شەعبین و ئاگاداری سەرجەم جمووجووڵەكانیشین.
ئەو هەروەها ئاشكرای دەکات، ١٩٧ بەرپرسی كۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەمریكاوە لە بنكەی عەین ئەسەدەوە میوانداری كراون و دوو شەو لەوێ ماون ، ئەمەش بووەتە هۆی دەستكاریكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
ڕوونیشیكردەوە، فڕۆكەیەكی تایبەت فەرمانبەرانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی بۆ بنكەی عەین ئەسەد گواستووەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرجەم گرووپەكانی حەشدی شەعبی دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كردووەو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ناڕازین.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە