لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕیکەوتن لەگەڵ سەدر نزیک دەبنەوە
پەیامی کورد ... لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕیکەوتن لەگەڵ سەدر نزیک دەبنەوە
لایه‌نه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له ڕێكه‌وتن نزیكبونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌هات موقته‌دا سه‌در جه‌عفه‌ر سادقى ئامۆزاى پێشنیاركردوه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتارى عێراق ڕایگه‌یاند، دواى په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در به نوورى مالیكی و كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعى، جه‌عفه‌ر سادق باڵیۆزى عێراق له به‌ڕیتانیا سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقه.
له‌لایه‌كى تره‌وه عیزه‌ت شا به‌ندره سه‌ركرده‌ى دیارى شیعه‌كان ڕایگه‌یاندوه، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان پێشوازى له‌بڕیارى ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ن بۆ كاندیدكردنى جه‌عفه‌ر سادق بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق.
هه‌رئه‌مرۆ میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكردوه نوورى مالیكى په‌یوه‌ندى به موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕ‌وتى سه‌در كردوه‌و نزیكبوونه‌وه‌ى ته‌واو هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران .
جه‌عه‌فه‌ر سادق سه‌در ئامۆزاى موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕ‌وتى سه‌دره‌و پێشتر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بوه‌و ئێستا باڵیۆزى عێراقه له به‌ریتانیاو به‌سیاسیه‌كى نه‌رم ناسراوه‌و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعیه‌كان به‌هێزه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە