له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕی ١ میلیارد و ٦٩٥ میلیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی گرینگی کارەبا تەرخان و جیبەجێ دەکرێت
پەیامی کورد ... له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕی ١ میلیارد و ٦٩٥ میلیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی گرینگی کارەبا تەرخان و جیبەجێ دەکرێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی کاره‌باى هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌کى گرینگى کاره‌با له سنوورى شامه‌مک جێبه‌جێ ده‌کات و بەڕێوبەرى گشتی کاره‌باى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، پڕۆژه‌که ڕۆڵێکى گرینگى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى بارزۆریى لۆد و فشار له‌سه‌ر ئۆڤه‌رلۆدى محاویله‌کان و دابینکردنى کاره‌بایه‌کى جێگیر له چه‌ندین گوندى سنووره‌که.
حسێن حه‌مه‌د قادر، به‌ڕێوبه‌رى گشتی کاره‌باى هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانى حکوومه‌ت و له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌ر له سه‌رەتاى کابینه‌ى نۆیه‌م توانیویانه به بڕى ( ١٧١) ملیار دینار ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى گرینگى کاره‌با وه‌ک قۆناغى یه‌که‌م و دووهەم و سێیه‌م جێبه‌جێ بکەن که یه‌کێک له‌و پرۆژانەی ئێستا کارى تێدا ده‌کرێت، پرۆژه‌ى دابینکردنى وێستگه‌ى مۆبایلى سنوورى شه‌مامکه، تواناکه‌ى 25 ''ئێم ڤى ئه''یه که ڤۆڵتییه‌ى کاره‌با له ١٣٢ که‌یڤى ده‌گۆڕێت بۆ ١١ که‌یڤى و به تێچووى ملیارێک و شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج ملیۆن دینار ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێکردندایه."
ناوبراو گوتیشى: "به ته‌واوبوونى پرۆژه‌که، به‌بێ گرفت چاره‌سه‌رى بارزۆریى هه‌ردوو وێستگه‌ى شه‌مامک و ته‌رجان ده‌کات، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى بارزۆریى فیده‌ره‌کانى هه‌ردوو وێستگه‌که که کاره‌با ده‌ده‌ن به ناحیه‌ى شه‌مامک و گونده‌کانى, جگه له چاره‌سه‌رکردنى ئۆڤه‌ر لۆدى محاویله‌کان و پێدانى کاره‌بایه‌کى جێگیر و دابه‌شکردنى بڕى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتووى وێستگه‌که به شێوه‌ى دادپه‌روانه".
بەڕێوبەرى گشتی کاره‌باى هولێر ڕوونیشى کرده‌وه: "وه‌ک قۆناغى سێیه‌م پازده پرۆژه‌ى دیکه‌یان به بڕى ملیارێک و هه‌شتسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار ڕاگه‌یاندووه که هه‌ندێکیان پرۆسه‌ى ته‌نده‌رینیان بۆ کراوه و به‌شێکیشیان ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێکردندان."
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە