له‌سه‌ر پشووى ڕۆژانى شه‌ممه بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بە دەنگ دێت
پەیامی کورد ... له‌سه‌ر پشووى ڕۆژانى شه‌ممه بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بە دەنگ دێت
له‌سه‌ر پشووى ڕۆژانى شه‌ممه بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بە دەنگ دێت و بریكارى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕوونكردنه‌وه ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌ینێت، "تائێستا هیچ پێشنیازێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه"، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی کوردستانیش هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامى خۆى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، وه‌كوو بڕیار، تائێستا ئه‌وان وه‌كوو په‌روه‌رده جگه له‌ڕۆژانى هه‌ینى هیچ بڕیارێكی تریان نییه كه شه‌ممان یان ڕۆژێكی دیكه‌ش له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن پشوو بێت.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه هیچ بڕیارێكمان نییه، هیچ پێشنیازێكیشمان ئاراسته نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ینى، شه‌ممەکانیش پشوو بێت".
لاى خۆیشیه‌وه گەلاوێژ عوبێد بڕیاردەری لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە "ئه‌وانیش وه‌كوو لیژنه‌كه‌یان هیچ پێشنیازێكیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت نه‌كردوه‌و هیچ پێشنیازێكیشیان ئاراسته نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵبدرێت شه‌ممان له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن پشوو بێت".
له‌دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن له‌ڕۆژى ١٤ى ئه‌یلولى ٢٠٢١، له‌ئێستا شه‌ش ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا ده‌وام ده‌كرێت‌و جگه له‌پشوه فه‌رمیه‌كان‌و ڕۆژانى هه‌ینى، هیچ پشوویه‌كى دیكه له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن نییه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە