له‌كۆى شه‌ش وه‌زیرو ١٢٤ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان، ته‌نها دوو وه‌زیر، شانبه‌شانى قوباد تاڵه‌بانى لەبانگەشەی هەڵبژاردن بەشدارن
ماوەی مانگێکە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردوەو لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی حکومەت‌و جێگری سەرۆکی حکومەت‌و زۆربەی وەزیرەکان لەگەڵ کادیرو ئەندامانی حزبەکەیان دەستیان بەبانگەشە کردوەو تاڕادەیەک کارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران‌و کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن ڕاگیراون تا دوای هەڵبژاردنەکان، لەنێو یه‌كێتیش ته‌نها دوو وه‌زیر كه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیشن، سه‌ركردایه‌تى بانگه‌شه‌یان پێدراوه، له‌كاتێكدا یه‌كێتى خاوه‌نى شه‌ش وه‌زیرو ١٢٤ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیه.
له‌كۆى شه‌ش وه‌زیرو 124 ئەندامی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، ته‌نها دوو وه‌زیر كه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیشن شانبه‌شانى قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى تیمه‌كه‌یان له‌حكومه‌ت بانگه‌شه‌یه‌كى سه‌ختیان ده‌ستپێكردوه، شارپرێس زانیارى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و په‌یامێكى بافڵ تاڵه‌بانى-ش به‌بیردێنێته‌وه.
بڕیاروایه ڕۆژى 10ى 10ى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت‌و لایه‌نه‌كانى پێكهێنه‌رى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و جێگر‌و زۆربەی وه‌زیره‌كانیانه‌وه ده‌ستیان به‌بانگه‌شه كردوه‌و هەرکەسەو لەبەرژەوەندی حزبەکەی خۆی شارەو شار دەگەڕێت‌و بانگەشە دەکات.
له‌كۆى شه‌ش وه‌زیرو ١٢٤ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان، ته‌نها دوو وه‌زیریان كه له‌هه‌مانكاتدا ئەندامی سه‌ركردایه‌تیشن، له‌بازنەو ناوچه پڕ ململانێکانی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كه‌ون شانبه‌شانى سه‌رۆكى تیمه‌كه‌یان قوباد تاڵه‌بانى لەبانگەشەیەکی چڕوپڕدان، له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه، وه‌زیره‌كانى ئه‌و حزبه‌ش سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنن و شاره‌و شار به‌دواى بانگه‌شه‌دا وێڵن‌و كاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانیان په‌كخستوه.
پێشتر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیاكاران له‌شارى سلێمانى، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، له بانگه‌شه‌كانى پێشتردا ژمارەیەک لەبەرپرسانی یەکێتی لێدوان‌و بانگەشەو قسەیان لێ قەدەغەکرابوو لەسەر هەڵبژاردن، چوونکە پێیان وابووە بەقسەکردنیان و چوونە ناو خەڵکی، هەڵە دەکەن‌و زیانیان بۆ یەکێتی دەبێت.
ئه‌م په‌یامه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى وا خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێتى قورسایی خۆى خستۆته‌سه‌ر ئەوکەسانەی کە لەناوچە جیاوازەکان سەرکردایەتی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەکەن کە دوان لەوان هەم سەرکردایەتی یەکێتی‌و هەمیش وەزیری کابینەی حکوومەتن کە ئەوانیش هەریەک لە(حەمەی حەمە سەعیدو خالید شوانی)ن كه یه‌كه‌میان لەهەڵەبجە و شارەزوورو دووهه‌میشیان له‌سنوورى پارێزگاى کەرکوکە كه به‌دوو ناوچه‌ى پڕ ململانێى هه‌ڵبژاردن ئه‌ژمارده‌كرێن.
له‌م بانگه‌شه‌یه‌ى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتیدا كه ئه‌و حزبه‌و گۆڕان له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى كوردستان ڕێكه‌وتنیان كردوه، هیچ کام لەئەندامانی تیمی یەکێتی لەحکوومەت‌و ئەندامانی سەرکردایەتیش هێندەی ئەم دوو وەزیرە دەرکەوتن‌و جمووجووڵیان نییەو بەپێی زانیاریەکانی شارپرێس، قوباد تاڵەبانی پشت ئەستوور بە ئەزموون‌و توانای ئەوان هیوایەکی باشی هەیە بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژادن لەو دوو سنوورە.
به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك ، له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ى یه‌كێتى كه سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌شن، گڵۆپى سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكراوه‌و ئه‌ركیان بۆ دیاریكراوه کە سەرکردایەتی لیستی هاوپەیمانی بکەن لەناوچەکانی خۆیان‌و دەستکراوەی کردون بۆ ئەوەی هەر کارێک دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.
ماوەی مانگێکە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردوەو لەو چوارچێوەریەشدا سەرۆکی حکوومەت‌و جێگری سەرۆکی حکوومەت‌و زۆربەی وەزیرەکان لەگەڵ کادیرو ئەندامانی حزبەکەیان دەستیان بەبانگەشە کردوەو تاڕادەیەکی کارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران‌و کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن ڕاگیراون تا دوای هەڵبژاردنەکان.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە