لووکانشکۆ : هاوکات لەگەڵ ڕووسیا توانای قورسایی و قەبووڵکردنی گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی مان هەیە
پەیامی کورد ... لووکانشکۆ : هاوکات لەگەڵ ڕووسیا توانای قورسایی و قەبووڵکردنی گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی مان هەیە
ئەورووپا بۆ ڕاگرتنی کاتی ئەندامییەتی ڕووسیا و بێلاڕوسیا لە شەورای ووڵاتانی دەریای باڵتیک هەماهەنگی و هەوڵ دەدات .
ئەلێکساندەر لووکانشکۆ ، سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا لە کاردانەوە بەرامبەر گەمارۆوە بەرفراوانەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی بێلاڕووسیا و ڕووسیا لە دوای هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین ، ووتی : " هاوڕا لەگەڵ ڕووسیا گەمارۆوە سەپیندراوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی خۆی قەبووڵ دەکات "
لووکانشکۆ ، دوێنێ شەو ڕایگەیاند :" ساڵێک خۆڕاگری دەکەین و دواتریش ووڵاتانی "ڕۆژئاوایی " بە پاڕانەوە و داوای لێبووردنەوە بۆ هاوکاری کردنی ئێمە دەگەڕێنەوە لای ئێمە ".
ئەم قسانەی لووکانشکۆ لە حاڵێکدا ووتراوە کە یەکیتی ئەورووپا ، شەممە ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەندامانی شەورای ووڵاتانی دەریای باڵتیک یەک دەگرێت تاکوو ئەندامبوونی ڕووسیا و بێلاڕووسیا " هاوپەیمانی مۆسکۆ " لەم شەورایە بخاتە حاڵەتی ڕاگرتنی کاتییەوە و رابوەستێندرێت .
بە پێی ڕاپۆرتی " ڕۆیتەرز " یەکیتی ئەورووپا جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی کاردانەوەی ئەم یەکیتی یە و شەریکە هاوبیرەکانی بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکراین و دەستوەردانی بێلاڕووسیا لەم شەڕە قەبووڵ نەکراوە دەگیرێتەبەر .
ئەم یەکیتی یە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ووتی : یەکیتی ئەورووپا هاوڕا لەگەڵ باقی ئەندامانی شەورای ووڵاتانی دەریای باڵتیک " دانیمارک ، ستیۆنیا ، فینلاند ، ئاڵمانیا ، ئایسلەند ، لیتوانیا ، لیتۆنی ، نۆرڤێژ ، پۆڵەندا و سوید " لەگەل بەردەوامی ڕاگرتنی ئەندامیەتی ڕووسیا و بێلاڕووسیا تاکاتێک کە بتوانێ هاوکارییەکان بە پێی ڕێز گرتن بۆ بنچینەی سەرەکی مافی نێودەوڵەتی سەر لە نوێ دەست پێبکاتەوە ، ڕەزامەند .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە