لۆئید ئۆستین " وەزیری بەرگری ئەمریکا ": ئێمە پێکەوە پشتگیری ئیسرائیل و ئۆکراین دەکەین
پەیامی کورد ... لۆئید ئۆستین " وەزیری بەرگری ئەمریکا ": ئێمە پێکەوە پشتگیری ئیسرائیل و ئۆکراین دەکەین
لۆئید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پشتگیری ئیسرائیل دەکەن لە شەڕی حەماس، هەروەها بەردەوامن لە پاڵپشتی ئۆکراین لە شەڕی ڕووسیا.
لۆئید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ١٣ی ئۆکتۆبەر لە تەلئەبیب لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و پشتیوانی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە.
ئۆستین لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، "هەرچی ئیسرائیل پێویستی پێ بێت، ئێمە هاوکاری دەکەین" و لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : "ئەمڕۆ لێرەم بۆ ئەوەی شتێک ڕوون بکەمەوە، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل نەگۆڕن و ناگۆڕدرێن". ئێمە بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئیسرائیل دەبین بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون، لەنێویاندا ئەمریکییەکان”.
ئۆستین ڕوونی کردەوە: "هیچ بیانوویەک بۆ تیرۆر نییە". هەرکەسێک بیەوێت ئاسایشی درێژخایەن لەم بوارەدا هەبێت، پێویستە حەماس ئیدانە بکات و دەربکات. حەماس نوێنەری گەلی فەلەستین نییە کە ئاشتی دەوڵەتیان دەوێت. حەماسیش وەک داعش تەنها هەڵگری خوێن و ڕق و کینە”.
ئۆستین وتی، ئەوەی حەماس کردوویەتی خوێناویترین ڕووداوە لە دوای هۆلۆکۆستەوە و بۆ ئەو وڵات و لایەنانەی دەیانەوێت ئەم دۆخە لە دژی ئیسرائیل بەکاربهێنن، من تەنها یەک وشەم هەیە؛ "نەخێر".
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە