لۆدریان : قسەکانی ئەردۆغان تووند و ڕق هەڵگیسێنەرە
پەیامی کورد ... لۆدریان : قسەکانی ئەردۆغان تووند و ڕق هەڵگیسێنەرە
ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا لە ووتارێکدا قسەکانی ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان دەربارەی فەڕەنسا و ئێمانۆئێل ماکرۆن ی تووند و ڕق هەڵگیسێنەر ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لۆدریان هەروەها لە ئەگەری سەپاندنی گەمارۆگەلێک لە دژی تورکیا هەواڵیدا .
ئەردۆغان لە ووتارێکدا ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسای دەربارەی " گرینگی بەرگری لە بەهاکانی سێکۆلار لە بەرامبەر ئیسلامی تووندڕەوانە و کۆنترۆڵی زیاتر لە سەر بوودجەی دەرەکی مزگەوتەکان " ووتبووی " ماکرۆن بە هۆی سیاسەتەکانییەوە لە بەرامبەر موسڵمانەکاندا پێویستی هەیە پێداچوونەوەیەک بە ڕەوانی خۆیدا بکات .
ئەردۆغان ووتی : قسەکانی ماکردۆن لە شارێکدا کە زۆرینەیان موسڵمانن سەرووتر لە بێحۆرمەتی یە و هەڕەشەیەکی ئاشکرایە .
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ووتبووی : زۆرێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی بوونەتە پاڵپشتی کەری ڕەگەزپەرەستان و دژبەرانی ئیسلام .
هەروەها ووتبووی : هێرش کردن بۆ سەر موسڵمانا بووتە یەکێک لە ئامرازە گرینگەکان کە سیاسەتمەدارانی ئەورووپایی بۆ سەرپۆش کردنی سەرنەکەوتنەکانی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە