لۆکانشکۆ : ڕووسیا هێرش ناکاتە سەر ئۆکراین
پەیامی کورد ... لۆکانشکۆ : ڕووسیا هێرش ناکاتە سەر ئۆکراین .
" ئەلێکساندەر لۆکانشکۆ " ، سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا ئەمڕۆ " دووشەممە ووتی کە تۆمەتەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئەم ووڵاتە بۆ سەر ئۆکراین بێبنەمایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی Belta ووتی : " ڕووسیا بە باشی ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی ئۆکراین ە . ئەوەی کە ناتۆ و ئەمریکییەکان لەوێ بەرنامەی بۆ دادەڕێژن نە تەنیا بۆ ڕووسیا بەڵکوو بۆ ئێمەش جێگای قەبووڵ کردن نییە چوونکە ئێمە نزیکی ئۆکراین ین .
پێشتر ڕۆژنامەی دەوڵەتی " ئێس بی بێلاڕووسیا سیگۆدنیا لە ماڵپەڕی خۆی لە زاری لۆکاشنکۆ ڕایگەیاند : " بە کۆکردنەوەی هەموو ناڕەزایەتییەکان کە لە ئێستادا بەرامبەر بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە داواکاری و هۆشداریگەلی پێداگرانەتر شکڵی گرتووە ، ناڕازییان داواکاری ئەوەن کە بێلاڕووسیا وەکوو ئۆکراین ی لێ بێت . بەڵام هیچ کات ئێمە نابینە ئۆکراین
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە