لیرەی تورکی هەتادێت زیاتر بەهای خۆی لە دەست دەدات

پەیامی کورد      ...   لیرەی تورکی هەتادێت زیاتر بەهای خۆی  لە دەست دەدات

ئەم ماوەیە نەهامەتى ڕووى لە دراوى نیشتمانى تورکیە کردووە و ئێستا لیرەى تورکى بە ٩.٤٧ لیرە بەرامبەر بە هەر دۆلارێکى ئەمریکى مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 پێشتر و لە مانگەى سپتەمبەر لیرە بە ٦.٥ بوو بەرامبەر دۆلارێکى ئەمریکى و بەردەوام داشکاندنى بە خۆیەوە دیت تا مانگى ئۆکتۆبەر و دواى بڕیارى لەناکاوى بانکى ناوەندى ئەو ووڵاتە لەسەر کەمبوونەوەى سوودى بانکى ئەم داشکاندنە زیاتر بوو. بانکى ناوەندى تورکیە لە ٢٣ى سپتەمبەر بە شێوەیەکى چاوەڕواننەکراو بەهاى سوودى بانکى لەو ووڵاتە بە کەمبوونەوەى ١%ى، گەیاندن ١٨%.

زۆرێک لە شڕۆڤەکارانى ئابوورى کەمبوونەوەى بەهرەى بانکى لە مانگى ڕابردوو بە نوێترین نموونەى دەستتێوەردانە سیاسییەکانى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیە لە سیاسەتە ئابوورى و دراوییەکانى ئەو ووڵاتە دەزانن و ئەردۆغانیش پێشتر خۆی وەک دوژمنى بەهرى بانکى وەسف کردبوو، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕەخنەگرانى ئابوورى و سیاسى باس لەوە دەکەن کە هەر ئەو کەسانەى کە ئەردۆغان لە بانکى ناوەندى وەک بەرپرس داینان، دواى ئەو شکستە گەورەیە لاى دانەوە و هەر ئەمەش بووەتە ڕەخنەیەکى گەورە لەسەرى.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە