لیز تراس : ڕووسیا هیچ شوێنێکی لە شەورای مافی مرۆڤ دا نییە
پەیامی کورد ... لیز تراس : ڕووسیا هیچ شوێنێکی لە شەورای مافی مرۆڤ دا نییە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پرێس کۆنفرانسێکی میدیایی هاوبەش دا لەگەل هاوتا ئۆکراین یەکەی خۆی لەگەڵ پلانی کوشتاری کەسانی سڤیلیل لە بووچا لە لایەن ڕووسیاوە ڕایگەیاند کە مۆسکۆ چیتر هیچ پێگەیەکی لە شەورای مافی مرۆڤ نییە
بە پێی ڕاپۆرتێک لیز تراس وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لە پرێس کۆنفڕانسێکی میدیایی دا لەگەڵ دیمیتری کۆلبا ، هاوتا ئۆکراین یەکەی خۆی ووتی : ئێمە دەبێ متمانەمان هەبێ کە پارەیەک نەگاتە ڕووسیا و ڕووسیا جێگایەکی لە شەورای مافی مرۆڤ نییە .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێمە پێویستمان بە بەرنامەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی ئۆکراین هەیە ، جەختی کردەوە : پێش لە شکستی ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا و سەرکەوتنی ئۆکراین ڕاناوەستین و تا کاتێک کە تاوانباران نەدرێنە دەستی عەدالەت ، ئارام ناگرین .
تراس هەروەها ووتی : ئێمە داواکاری گەمارۆگەلی زیاتر لە سەر زێڕین تاکوو بانکی ناوەندی ڕووسیا نەتوانێ گەمارۆوەکان دەور بداتەوە بەریتانیا بە گرینگیدان بە " تاوانەکانی بووچا و ماریۆپۆل " گەمارۆگەلیکی زیاتر لە دژی مۆسکۆ دەسەپێندرێت و ئەم هەنگاوە پیویستی بە گەمارۆگەلی جیددی لە لایەن گرووپی ٧ و یەکیتی ئەورووپا شە .
دیمیتری کۆلبا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆکراین یش ووتی : من و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەربارەی ئەو گەمارۆیانەی کە دبێ لە دژی ڕووسیا تووندتر بکرێت بن ، گفتووگۆمان کرد . ئێمە داوا لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکەین کە تووندترین گەمارۆگەل لەم هەفتەیە لە دژی ڕووسیا بسەپێنن .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕووسیا هەوڵ دەدات تاکوو زەوینێکی زیاتر لە دۆنتێسک ، لۆگانسک و مارۆپۆل کۆنترۆڵ بکات ، ووتی ئەو شتەی لە بووچا دەیبینین شتێک نییە جگە لەو هەنگاوانەی کە هێزەکانی ڕووسیا ئەنجامی دەدەن .
کۆڵبا ووتی : پارەکان هەروەها لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕووسیا دەڕوات و دەچێتە ئۆتۆمبێلی شەڕی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا دەبێت و ئەمە دەبێ ڕابگیرێت بە گرینگیدان بەوەی کە عەدالەتی نێودەوڵەتی پێویستی بە کاتە و من داواکاری دەرکردنی ڕوسیا لە شەورای مافی مرۆڤم . ئۆکراین لە شەڕی کییف سەرکەوتنی بە دەست هێنا ، بەڵام شەڕ بەردەوامە .
ڕۆژئاوا لە حاڵێکدا ڕووسیا بە تاوانی کوشتاری کەسانی سڤیل لە بووچا دەکاتە ئامانجی گەرامۆگەلی نوێ کە کرێملین ئەمڕۆ جەختی کردەوە فیلمە بڵاوکاروەکان لە بووچا درووستکراوە و ئەمە هێزەکانی ئۆکراینی بوون کە خەڵکیان کوشت چوونکە هیزەکانی ڕووسیا پێشتر ئەم ناوچەیەیان جێهێشتبوو .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە