لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی عەرەب بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی عەرەب بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەێندرا
گۆڤاری فۆربز بۆ ئەمساڵیش لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتییە عەرەبیەکانی بڵاوکردەوە، کە لێکچوویەکی زۆری لە لیستەکەی ساڵی رابردوودا هەیە.
گۆڤاری فۆربزی ئەمریکی لەژمارە ٣٦ی خۆیدا لیستی دەوڵەمەندترین پیاوانی عەرەبی بڵاوکردوەتەوە کە لە ٢٢ ملیاردێر پێکهاتووە و تەنها کەسێک کەلە لیستەکە هێنراوەتە دەرەوە ماجد فەتیمی گەورە دەوڵەمەندی ئیماراتییە کە لە کۆتایی ساڵی رابردوو مرد.
وەک لە ریزبەندی لیستی ناوی دەوڵەمەندەکاندا هاتووە، دەوڵەمەندەکانی عەرەب بە کۆی گشتی لەساڵی ٢٠٢٢، ٥٢.٩ ملیار دۆلاریان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لەساڵی رابردوودا بڕی ٥٣.٤ ملیار دۆلاریان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ریزبەندی لیستەکە، ناسیف سویرس، یەکەمین پیاوی دەوڵەمەندی عەرەبە و سامانەکەی ٧.٧ ملیار دۆلارە و لەمساڵدا ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری سامانەکەی لەدەستداوە بەهۆی دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ئەدیداس بۆ جلوبەرگی وەرزشی کە %٦ی پشکی تێیدا هەیە.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی و براکەی بەناوی تەها، خاوەنی ٣.٢ ملیار دۆلارن و تەنها لەمساڵدا ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ سامانەکەیان زیادبووە.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە