لیوا عەبدۆلخالق : بڕیارە دەست بە درووستکردنی ژوورە ھاوبەشەکانی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت
پەیامی کورد ... لیوا عەبدۆلخالق : بڕیارە دەست بە درووستکردنی ژوورە ھاوبەشەکانی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ووتی، دروستکردنی ھەردوو ژووری ھاوبەشی ھەولێر و بەغدا، کۆتایی پێھاتووە و دەستبەکار بوونە، بڕیاریشە دەست بە درووستکردنی ژووری ھاوبەشی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت، چوونکە ھێزی ھاوبەش نەبێت، ناتواندرێت ناوچە کوردستانییەکان بپارێزرێن.
لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند : درووستکردنی ژوورە ھاوبەشەکانی ھەولێر و بەغدا تەواو بووە و دەستبەکاریش بوونە، لە ئێستاشدا بڕیارە دەست بە درووستکردنی ژوورە ھاوبەشەکانی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت و سەرەتا لە خانەقین دەست پێدەکات و دواتر لە مەخموور و سحێلا و کەرکووک دەست پێدەکرێت.
تەڵعەت ووتیشی, ھۆکاری زیادبوونی جمووجۆڵی داعش ئەوەیە، کە یەک ھێز بە تەنھا ناتوانێ ئەو ناوچانە بپارێزێت و پێویستە ھێزی ھاوبەش ھەبێت، کە تەنیا ئەو هێزە هاوبەشە دەتوانن ئەو ناوچانە بەباشی لە داعش بپارێزن و رێگری لە جمووجۆڵی تیرۆریستان بکەن.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە