لیوا عەبدۆلخالق تەلعەت  :  حکوومەتی عێراق پابەندی ڕێکەوتنەکەی شەنگال نییە و هیچ دیاردەیەکی چەکداری لەوێ بەدی ناکرێت

پەیامی کورد      ...    لیوا عەبدۆلخالق تەلعەت  :  حکوومەتی عێراق پابەندی ڕێکەوتنەکەی شەنگال نییە و هیچ دیاردەیەکی چەکداری لەوێ بەدی ناکرێت

ووتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایگەیاندووە، ئەوان پابەندن بە رێككەوتنی شەنگال و ھیچ دیاردەیەكی چەكداری لە شەنگال نییە، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش لەو ژوورە دەڵێ، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ رێككەوتن، بەڵام حكوومەتی عێراق پابەندی رێككەوتنەكان نابێت.

لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە  ژووری ھاوبەشی ئۆپراسیۆنی عێراق، ڕایگەیاند : "حكوومەتی عێراق بڕیار بوو لە یەكی چوارەوە رێككەوتنی شەنگال  جێبەجێ بكات و ھێزە ناشەرعییەكان دەربكات، بەڵام تاوەكوو ئێستا ھیچ باسێكی نییە بۆ جێبەجێكردن و رێككەوتنەكە وەكوو خۆی ماوە، كە ھۆكاری جێبەجێنەكردنیشی، حكوومەتی عێراقە، ئەگەر نا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە".

تەڵعەت ووتیشی: "رێككەوتن لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانی دیكەش هەیە، لەوانە كەركووك، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە، كە لە ئێستادا مەترسی لەسەر كەركووك ھەیە و ئەگەر دۆخەكە بەو جۆرە بەردەوام بێت و چارەسەر نەكرێت، لە داھاتوودا داعش ھێرشی سەر كەركووك دەكات، چوونكە داعش زۆر بەھێز بووە لە ناوچە كوردستانییەكان و حكوومەتی عێراقیش تا ئێستا ئامادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان نییە".


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە