لیوا عەبدۆلخالق سەبارەت بە یەکەمین ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق زانیاری گرینگ ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... لیوا عەبدۆلخالق سەبارەت بە یەکەمین ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق زانیاری گرینگ ڕادەگەینێت
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند ، بۆ یەکەم جار لە سنووری مەخموور ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجام دا، ئەمەش دەستپێکێکی گرینگە بۆ کاری ھاوبەش و پێکەوەیی و لەمەودوا کاری دیکەی ھاوبەش بەردەوام دەبێت.
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، ڕایگەیاند : ''ئەمڕۆ لە مێحوەری ٥ و ٦ی پێشمەرگە و سوپای عێراقی فرقەی ١٤ و فرقەی ٨ و ھێزەکانی کەرکووک ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجام درا لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و سەربەشاخ و چەند شوێنێکی دیکە و ھێزەکان کێوماڵی ناوچەیان کرد، کە ئەمە یەکەم جارە ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دوای ڕێککەوتن ئەنجام بدەن.''
لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت گوتیشی: ''ئەمە ھەنگاوی یەکەمە و لەمەودوا ھەنگاوی دیکەی بەدواودا دێت و کاری ھاوبەش و پێکەوەیی بەرەوام دەبێت، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ئەوەی کراوە ھەنگاوێکی زۆر باش بوو، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا کاری باشتر بکرێت.''
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە