لیوا عەبدۆلخاڵق کاتی دەستبەکاربوونی ھەرچوار ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپا ڕادەگەینێت

پەیامی کورد     ...     لیوا عەبدۆلخاڵق کاتی دەستبەکاربوونی ھەرچوار ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپا ڕادەگەینێت

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ووتی، دوای دەرچوونی بڕیاری کردنەوەی چوار ژووری ھاوبەشی سوپا و پێشمەرگە لەم ھەفتەیەدا ھەرچوار ژوور دەکرێنەوە و دەستبەکار دەبن و کارەکانیان کۆتایی پێ دێت، چوونکە ژوورەکان درووست کراون و تەنھا ماوە دەستبەکار بن .

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، لیوا عەبدۆلخاڵق تەڵعەت، ڕایگەیاند : "دوای کردنەوەی ھەردوو ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقین و کەرکووک ژووری ھاوبەشی مەخموور دەکرێتەوە و ھەر لەم ھەفتەیە ژوری ھاوبەشی سحێلاش دەکرێتەوە و لەم ھەفتەیە ھەرچوار ژوور تەواو دەبن و ھەموو ئەفسەرەکانیش دەستبەکار ."

لیوا عەبدۆلخاڵق تەڵعەت ووتیشی: "ژورەکانی مەخموور و سحێلاش کراونەتەوە و تەنھا ماوە ئەفسەرانی دەستبەکار بن، چوونکە بەڕێوبەری ژووری ھاوبەشی مەخموور ئێستا لای منە و بڕیارە ئەوانیش دەستبەکار بن، بۆیە کارەکانی ھەرچوار ژوور تەواو بووە و ئەم ھەفتەیە کارەکانیان بۆ دەستبەکاربوون کۆتایی پێ دێت."

ووتیشی: "ژووری ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور شوێنەکەی ھەر لەناو مەخموور دانراوە."

تەڵعەت باسی لەوەش کرد: "بڕیارە لە قۆناغی داھاتوو دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش بۆ ئەو ناوچانە پێک بهێنرێت.''


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە