لیژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی گرینگی ڕاگەیاند
دواى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران‌و ووته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمیش ئاشكرایده‌كات، له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتنى ڤاكسین كراوه‌ته ناچاری به‌تایبه‌ت فهرمانبهرانو ئه‌وانه‌شى له‌شوێنه گشتیه‌كان كارده‌كه‌ن، ده‌شڵێت:"له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری په‌روه‌رده، خانه‌واده‌ی قوتابیان‌و خوێندكاران سه‌رپشك ده‌كرێن تا 31ی 10ی 2021، له‌وه‌ی كه منداڵه‌كانیان به ئۆنلاین بخوێنن یان له‌پۆله‌كانی خوێندن ئاماده‌بن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌شارى هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
جووتیار عادل، ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاند، پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا خرانه‌ڕوو و به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كراون.
بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه:
- پرۆسه‌ی خوێندن ڕاناگیرێت و به‌رده‌وامده‌بێت له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌قوتابخانه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگاكان به‌مه‌رجی ماسك به‌ستن كه ناچارییه‌و ده‌بێت هه‌موان ده‌مامك به‌كاربهێنن.
- تاكو 1ی 1ی 2022 ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت ڤاكسین وه‌ربگرن و كارتی ڤاكسینیان بۆ بكرێت‌و ناچارییه، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندنه‌بێت ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر دهگیرێتە به‌ر.
- قوتابیان‌و خوێندكاران له 18 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بێت ڤاكسین وهربگرنو ناچارییه.
- كارمهندانو خاوهنكاران له‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن.
- مامۆستایان له‌وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و قوتابیان‌و خوێندكاران، پێویسته تا 1ی 12ی 2021 ڤاكسین وه‌ربگرن.
- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت به‌گردبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
- دانانی پرسه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌بوه‌و دانانی پرسه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت.
- له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری په‌روه‌رده، خانه‌واده‌ی قوتابیان‌و خوێندكاران سهرپشكدهكرێن تا 31ی 10ی 2021، له‌وه‌ی كه منداڵه‌كانیان به ئۆنلاین بخوێنن یان له‌پۆله‌كانی خوێندن ئاماده‌بن.
- بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین بۆ فهرمانبهرانو هاووڵاتیان زیاد ده‌كرێن.
ـ - تا (1 ی 1ی 2022 ) ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت (مەدەنی و ئەمنی) ڤاكسین وه‌ربگرن و كارتی ڤاكسینیان بۆ بكرێت و ناچارییه، هه‌ر فەرمانبەرێکیش پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێتبه‌ر.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە