لیژنه‌یه‌ك بۆ ڕووداوه‌كه‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر لەلایەن سوودانی یەوە پێكده‌هێندرێت
پەیامی کورد ... لیژنه‌یه‌ك بۆ ڕووداوه‌كه‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر لەلایەن سوودانی یەوە پێكده‌هێندرێت
موحه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی ته‌كنیكی بۆ به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی "ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه" له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له پارێزگای سلێمانی.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی، موحه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه كرد كه كاتژمێر 7:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له ناو كۆمپانیای داناگاز له ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م له سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و بوه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی كه‌م له نزیك تانكی سووته‌مه‌نی، ئاگره‌كه كاریگه‌ری نه‌بووه و هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوودانی بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی ته‌كنیكی بۆ دیاریكردنی بارودۆخی ڕووداوه‌كه، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندی و پێدانی ڕێنمایی بۆ فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه له سلێمانی بۆئه‌وه‌ی به ته‌واوی له بارودۆخی ئه‌م ڕووداوه تێبگه‌ن".
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئابووری ووڵات و زیان گه‌یاندن به بژێوی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك هه‌وڵێكه به ئامانجگرتنی هه‌موو عێراقییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانمان ڕێگه به‌م كاره ناده‌ن و كار بۆ به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه ده‌كه‌ن، هێزه ئه‌منیه‌كانیش به‌توانان له سنوورداركردنی هه‌موو هه‌وڵه له‌رزۆكه‌كان و سزادانی هه‌ركه‌سێك كه بوێری ده‌ستكاری كردنی ئاسایشی ئابوری وڵات بكات".
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر 7:05 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانا گاز بگەێندرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، "بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت".
هاوكات بەڕێوبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر رایگه‌یاند، ئه‌و درۆنه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆری كرده ئامانج له‌ناوچه‌ی به‌شیر و له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانه‌وه ئاڕاسته كرابو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له كاتژمێر 07:05ی ئێواره‌ی دوێنێ ، هێرشێكی درۆنی خۆكوژ ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر كرا، كه ده‌كه‌وێته سنووری چه‌مچه‌ماڵ".
ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە