لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەبارەت بە گەشتکردنی بۆ ئەم ووڵاتە بڕیارێکی گرینگ دەدات
لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، بریاریانداوه به رێگه‌پێدان به‌هاووڵاتیانی عێراقی بۆئه‌وه‌ی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ووڵاتی هیندوستان گه‌شت بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، بڕیاردرا به رێگه‌دان به گه‌شتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی له ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ووڵاتی هیندستان به‌مه‌رجێك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی PCR بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ له‌و شوێنانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌ستنیشانی ده‌كات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕیاردراوه به ڕێگه‌دان به هاتنه ژووره‌وه‌ی كه‌سانی بیانی و ئه‌وانه‌ی له‌دوای 1-7-2021 سه‌ردانی ووڵاتی هیندوستانیان كردوه به‌مه‌رجێك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی PCR بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ له‌و شوێنانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌ستنیشانی ده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و گرتنبه‌ری رێوشوێنی پێویست، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدابو، به قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی هاووڵاتیان بۆ هیندوستان.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە