لیژنهی باڵای رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنا ژمارهیهك بڕیاری نوێی دهركرد
پەیامی کورد ... لیژنهی باڵای رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنا ژمارهیهك بڕیاری نوێی دهركرد
سەرۆکی لیژنهی باڵای رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنا ژمارهیهك بڕیاری نوێی دهركرد و رایگەیاند، بڕیاردراوە بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە لە پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندرووستی و رادەی کاریگەری ڤیرووسی کۆرۆنا.
بەپێی نووسراوێک کە واژووی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تیایدا هاتووە، بڕیاردرا بە راگرتنی هاتووچۆی تەواوی پارێزگاکانی (هەڵەبجە، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (راپەڕین و گەرمیان) و گشت یەکە کارگێڕیەکان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز تاوەکوو کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی سێیەم رۆژی جەژن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاردراوە بە قەدەغەی گەشتكردن بۆ ووڵاتی هیندستان بۆ هاوڵاتی عێراقی و قەدەغەی هاتن لە ووڵاتی هیندستان، بۆ كەسی بیانی لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی لە دوای ٢٠-٤-٢٠٢١ سەردانی ئەو وڵاتەکەیان كردوە، ئەو هاووڵاتیە عێراقییانەی كە لە ووڵاتی هیندستان دەگەرێنەوە لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، پێویستە لەخاڵە سنوورییەكان جیا بكرێنەوە و پشكنینی ووردیان بۆ بكرێت لە لایەن تیمە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندرووستی بە مەبەستی دڵنیابوون لە تووش نەبوونیان بە ڤیرووسی كۆرۆنا و كەرەنتین دەكرێن بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندرووستی دەستنیشانی كردوە.
لە نووسراوەکەدا ئەوە هاتووە، لیژنەی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی راسپارد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە دەركردنی رێنمایی تایبەت سەبارەت بە ١٠ رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز و رێورەسمەكانی ئایینی لە مزگەوتەكان.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە