لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان دەردەکات
پەیامی کورد ... لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان دەردەکات
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، لە کۆبوونەوەی داهاتوو پێشنیاری کردنەوەی قوتابخانەکان دەدەین، هاوکات دەشڵێ لە یەک مانگی کردنەوەی قوتابخانەکان، قوتابی و مامۆستایەکی زۆر تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون.
ئالان حەمەسەعید، لە پرێسکۆنفرانسێکدا بۆ مێدیاکان رایگەیاند، کە رۆژی ٢ی شوبات كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا هەیە، ئەوانیش راپۆرتی خۆیان ئامادە كردووە، کە وەك وەزارەتی پەروەردە، پێشنیار دەكەن رۆژی ٦ی شوبات دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە و خوێندن دەست پێ بكاتەوە.
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، کە لە یەك مانگی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، چوار هەزار مامۆستا و پێنج هەزار قوتابی تووشی كۆرۆنا بوون، هەربۆیە ئەوان تەندرووستی و ژیانی مامۆستا و قوتابیانیان لەبەرچاو گرتووە. هاوکات بۆ کردنەوەی قوتابخانەکانیش لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لەسەر دەدەرێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە