لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆناوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
پەیامی کورد ... لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆناوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێم بڕیاریدا، هەر گەشتیارێک هەڵگری کارتی ڤاکسین ڤیزا بێت، پێویستی بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا PCR نابێت نە لەکاتی دەرچوون نە لەکاتی هاتنەوەی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێم بڵاویكردەوە: هە بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەر گەشتیارێک هەڵگری کارتی ڤاکسین ڤیزا بێت، پێویستی بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا PCR نابێت نە لەکاتی دەرچوون نە لەکاتی هاتنەوەی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان.
لەبارەی ئەوانەی كارتی ڤاكسین ڤیزایان نییە وەزیری تەندرووستی دەڵێت: ئەگەر کارتی ڤاکسین ڤیزای نەبێت پێویستە پشکنینی PCR بکات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە