لیژنەی پێشمەرگە پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان تاووتوێ دەکات
پەیامی کورد ... لێژنەی پێشمەرگە پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان تاووتوێ دەکات
بەمەبهستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرینگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لهپهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی ڕێڤینگ ھێرووری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارى لیژنەكه کۆبووەوە.
لهراگهێندراوێكدا لێژنهكه بڵاوی كردهوه: كه له سهرهتای کۆبوونەوەكه سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەی پێویستی بە ووڵامدانەوە ههبوو ووڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، ھەر لەو کۆبوونەوەیهدا باس لە وەرزی نوێی یاسادانان کراو به پێویست زانرا بابەتە گرینگەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە کاروباری پێشمەرگە بخرێنە پێشەوەی بەرنامەی کاری وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان.
راشیدهگهێنن تەوەرێکی دیكهی گرینگی کۆبوونەوەكه گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان، کهچهند رۆژێك لهمهوبهر لیژنەكه بەسەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان کۆببووەوه.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكهشدا لیژنەكه بریاریدا پەیوەست بەم پرسانە بەدواداچوونی زیاتر بکرێت بۆئەوەی ھەرچی زووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئامانجەکانیان بگەن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە