لیۆنێل مێسی دەبێتە ئەکتەر
پەیامی کورد ... لیۆنێل مێسی دەبێتە ئەکتەر
لیۆنێل مێسی بۆ یەکەمین جار وەکوو ئەکتەر لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بەناوبانگ دەرکەوت . یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئەمریکای لاتین بە ناوی "Los Protectores" ڕۆڵ دەگێڕێت .
زۆرێک لە یاریزانانی تۆپی پێ وەکوو ئەکتەر کاریان کردووە بەڵام زۆربەی کاتەکان وەکوو ڕابەری ڕیکلام کردن بۆ براندەکان چالاکی دەکەن . ڕواڵەتی ئەوان بە شیوەی گشتی کەم و کورتە و تەنیا بریتی لە چەند ووشەیەک دەبێت . سەرەڕای ئەمە ، بینینی یاریزانان لە دەرەوەی زەوین هیچ کات نابێتە هۆکاری سەرسووڕمانی ئێمە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە