لێبووردنی نێودەوڵەتی دەربارەی پێشێلکردنی مافی نەتەوە کەمینەکانی لە ئەفغانستانی نوێ لە دوای کوشتاری هەزارەها کەس بە دەستی تاڵیبان

پەیامی کورد      ...     لێبووردنی نێودەوڵەتی دەربارەی پێشێلکردنی مافی نەتەوە کەمینەکانی لە ئەفغانستانی نوێ لە دوای کوشتاری هەزارەها کەس بە دەستی تاڵیبان .

ڕێکخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەک دا شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ی کردووەتە خیتاب و هەواڵی دا کە شەڕکەرانی تاڵیبان لە دوای بە دەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی پارێزگای غەزنی لە ئەفغانستان ٩ پیاو لە قەومی هەزارە ی کۆمەڵکوژ کردووە .

بە پیی ڕاپۆرتێک لە لێبووردەیی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە کارناسانی ئەم ڕێکخراوە لە ووتووێژ لەگەڵ شاهیدانی خۆجەیی جەختیان کردەوە کە ئەم کوشتارە لە ماوەی ٢ مانگ پێش ئێستا لە گوندی مووندرخت ، ڤێلسۆئاڵی مڵستان ڕوویداوە .

ئەم شاهیدانە هەروەها ووتوویانە کە ٦ کەس لەم پیاوانە بە هۆی بەرکەوتنی گوللە و سێ کەسی دیکەش لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەستدا . لەوانەش پیاوێک کە بە ملپێچەکەی خۆی خنکاوە و ماسوولکەکانی دەستی ئەویش بڕدراوە .

لە بەردەوامی دا ڕاپۆرتێکی لێبووردەیی نێودەوڵەتی دا هاتووە کە ئەم کۆمەڵکوژییە وەحشییانەیە تەنیا بەشێکی بچووک لە کوشتاری تاڵیبان لە مانگەکانی ڕابردوو لە ئەفغانستان ە ە ئەم گرووپە بە بڕینی خزمەتگوزاری تەلەفۆن کۆنترۆڵی تووند بە سەر بڵاو بوونەوەی وێنە و فیلم گەلێک هەیە کە لە هەنگاوەکانی ئەوان دەگیرێت .

 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە