لێبووردنی نێونەتەوەیی : ئێران بەرپرسیاری ٦٤ لەسەدی لەسێدارەدانەکانی تۆمارکراو لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ـە

پەیامی کورد   ...   لێبووردنی نێونەتەوەیی : ئێران بەرپرسیاری ٦٤ لەسەدی لەسێدارەدانەکانی تۆمارکراو لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ـە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەژێر ناوی "حوکمی لەسێدارەدان و جێبەجێکرانی لە ساڵی ٢٠٢٤" ڕایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی لەسێدارەدانە تۆمارکراوەکان لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە هەزار و ٥١٨ کەس کە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەرزترین ژمارەیە، زیاتر لە ٩١ لەسەدی ئەو لەسێدارەدانانە تەنیا لە سێ ووڵاتی  ئێران و عێراق و عەرەبستان ئەنجام دراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەرچەند ژمارەی ئەو ووڵاتانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا سزای لەسێدارەدانیان ئەنجام داوە تەنیا ١٥ ووڵات بووە، و ئەمە کەمترین ڕێژەیە کە تۆمار کراوە، بەڵام بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەوتێکی نیگەرانکەر بووە.

چین، ئێران، سەعوودیە، عێراق و یەمەن لە لووتکەی ئەو ووڵاتانەدان کە زۆرترین لەسێدارەدانیان تۆمار کردووە.

لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٧٢ کەس لە سێدارە دراون کە ٦٤ لەسەدی هەموو ئەو سێدارە تۆمارکراوانەی جیهان پێک دەهێنن.
 


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە