لێدوانێکی گرینگی گیدعۆن ساعەر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل
پەیامی کورد ... لێدوانێکی گرینگی گیدعۆن ساعەر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل
گیدعۆن ساعەر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ل ەلێدوامێکی گرینگ دا ڕایگەیاند : ووتارەکەی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا لە ڕاستی دا نیشاندانی پشتیوانی بوو بۆ هێرشبەرە جیهادییەکان (بە ووتەی خۆی : “هۆزەکانی بەدەوی هێمای بەها و بنەما بەرزەکانن”) و لە هەمان کات دا سەرزەنشتێک بوو بەرامبەر بە قوربانییەکان، کەمینەی درووز کە هێرشیان کرایە سەر. شەرع هەموو ئەمانەی بە تیئۆری پیلانگێڕی و تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل ڕەنگ کرد. بەکورتی: لە سووریایەک دا کە شەرع سەرۆکایەتی دەکات، ئەندام بوون لە کەمینەیەک – چ کورد، درووز، عەلەوی یان مەسیحی – زۆر مەترسیدارە. ئەمەش لە شەش مانگی ڕابردوودا چەندین جار سەلمێندراوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکی ئەوەی لەسەر شانە کە ئاسایش و مافەکانی کەمینەکان لە سووریادا زامن بکات و وەرگرتنەوەی سووریا بۆ بنەماڵەی گەلان مەرجدار بکات بە پاراستنی کەمینەکان.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە