لێلکۆڵەران و پسپۆڕان : خواردنەوەی چای ڕەش دەتوانێ مەترسی مردن کەم بکاتەوە
پەیامی کورد ... لێلکۆڵەران و پسپۆڕان : خواردنەوەی چای ڕەش دەتوانێ مەترسی مردن کەم بکاتەوە
داتاکانی بیۆبانکی بەریتانیا نیشان دەدات کەسانێک کە ڕۆژانە لانیەکەم دوو کووپ چای ڕەش دەخۆنەوە ، کەمتر دەکەونە بەر مەترسی مردن ەوە . لێکۆڵەران دەڵێن ئاستی مردن و قوربانیدان لەم دەستە لە کەسانە لە بەرامبەر بە کەسانێک کە چای ناخۆنەوە ، ٩ تاکوو ١٣٪ کەمترە .
لێکۆڵەران لە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەکانی خۆیان کە دەرئەنجامەکەی لە گۆڤاری Annals of Internal Medicine بڵاو بووەتەوە ، دەڵێن کاریگەری خواردنەوەی چای بە چاوپۆشی کردن لە گەرما یا خود زیادکردنی شیر و شەکر لەگەڵی یەکسانە . هەروەها ووتراوە کاریگەری ئەم خواردنەوەیە پەیوەندی بە دۆخی ژنێتیکی کەسەکان کە لە هەرەس کردنی کافائین کاریگەر ، پەیوەندی نییە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە