لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
موستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە داسەپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر "زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردی، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئه‌م ده‌نگانه كپ ناكرێن
زارایان خسته زیندانه‌وه تا به خه‌یاڵی خۆیان ده‌نگی كپ بكه‌ن، بێخه‌به‌ر له‌وه كه ده‌نگی زارا و زاراكان له‌مێژ ساڵه بووەته ده‌نگی هه‌زاران تێكۆشه‌ری ماندوو نه‌ناسی ڕێگای خوێناوی و سه‌ربه‌رزی خۆزگه و ئاواته‌كانی ڕزگاری و ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
قوتابییه‌كانی مه‌كته‌بی زارا، زۆر و له‌بڕان نه‌هاتوون، زیندان نایانترسێنێت و ده‌نگیان كپ ناكات، ئه‌وان له دڵی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا جێیان كردووەته‌وه و سه‌رده‌كه‌ون.
قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی هیوای به به‌ندیخانه‌یه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
موسته‌فا هیجری
٩ی جووڵای ٢٠٢٢
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە