لێژنەی ناوخۆ: پەكەكە دەیەوێ ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات

پەیامی کورد      ...    لێژنەی ناوخۆ: پەكەكە دەیەوێ ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات

بەپێی یاسا و دەستووری عێراق یش، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان مافی چالاكی لە چوارچێوەی ھەرێمی كوردستاندا ھەیە، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێ، ئەگەر پێشتر پێشمەرگە ئامادەیی لە ھەندێ ناوچەدا نەبووبێت، نەیویستووە شەڕ لەگەڵ پەكەكەدا بكات.

حیكمەت موحەمەد، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "لە رووی یاساییەوە ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان دەتوانن لە چوارچێوەی سنووری ھەرێمی كوردستان چالاكی ئەنجام بدەن و ھیچ ھێز و لایەنێكیش ناتوانێت رێگری لە جووڵەی ھێزی پێشمەرگە بكات، لە ھەمو وڵاتانی جیھانیش سوپا و ھێزە ئەمنییەكان دەتوانن لە ھەر شوێنێك بیانەوێ، چالاكی ئەنجام بدەن".

بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ دەشڵێت: "پەكەكە ماوەیەكە دەیەوێ ھەرێمی كوردستان تووشی شەڕێكی نەگریس بكات، ئەگەر ساڵانی رابردووش ھێزی پێشمەرگە لە ھەندێ ناوچەی ھەرێمی كوردستان ئامادەیی نەبووبێت، بۆ ئەوە بووە نەچێتە شەڕێكەوە، كە سەرانی پەكەكە دەیانەوێ ئەو شەڕە روو بدات".

موحەمەد روونیشی كردەوە: "سبەی دووشەممە لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ئەو سنوورە سەردانی ناوچەكە دەكات، لیژنەكەی ھەردوو پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ لەشكركێشی توركیا و پرسی داربڕین و شەھیدكردنی پێشمەرگە دەكات و دواتر راپۆرتێك ئاراستەی ھەردوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق دەكات".


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە