لێکتێگەیشتننامەیەک بە بەهای ٤٠ میلیارد دۆلار لە نێوان کۆمپانیای نەوتی ئێران و کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیا واژوو کرا
پەیامی کورد ... لێکتێگەیشتننامەیەک بە بەهای ٤٠ میلیارد دۆلار لە نێوان کۆمپانیای نەوتی ئێران و کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیا واژوو کرا
ئاژانسی فەرمی کۆمپانیای نەوتی ئێران " شانا " ڕاپۆرتی دا سێشەممە لە ئاستانەی سەفەری ڤلادێمیر پووتین بۆ تاران لێکتێگەیشتننامەیەک بە بەهای ٤٠ میلیارد دۆلار لە نێوان کۆمپانیای نەوتی ئێران و کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیا واژوو کرا .
مۆحسین خۆجەستە مێهر بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی ئێران ، ئەم لێکتێگەیشننامەیەی " گەورەترین سەرمایەگوزاری لە مێژووی پیشەسازی نەوت " ی ووڵاتەکەی ناو برد و ووتی : " کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی ئێران لە هیچ دەرفەتێکی سەرمایەگوزاری چاوپۆشی ناکات .
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتی دا کە گازپڕۆم بە موشتەرییە ئەورووپییەکانی خۆی ڕاگەیاندووە کە بە هۆی دۆخێک کە بە شێوەیەکی لەناکاو هاتووەتە پێشەوە ناتوانێ هەناردەکردنی گاز بە پشتڕاستییەوە بنێرێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە