لێکۆڵینەوەگەلی نوێ : خەوتنی خراپ دەتوانێ ببێتە هۆی کوێری و نابینایی
پەیامی کورد ... لێکۆڵینەوەگەلی نوێ : خەوتنی خراپ دەتوانێ ببێتە هۆی کوێری و نابینایی
لێکۆڵینەوەگەلی ئەنجامدراو بە پێی داتاکانی بیووبانکی بەریتانیا نیشان دەدات خەوتنی خراپ دەتوانێ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی چاو وەک " ئاوی ڕەش یا گلۆکۆم " و لە دەستدانی بینایی کە گەڕانەوەی بە هیچ شێوەیەکی ناکرێت .
خەوتنی کەمتر لە ٧ کاتژمێر و زیاتر لە ٩ کاتژمێر لەم لێکۆڵینەوەیدا یەکێک لە کێشە و گرفتەکانی خەوتن هەژمار دەکرێت ، تەنانەت کەسانێک کە شەوان ناتوانن بخەون بەڵام لە کاتی ڕۆژ پیویستی خۆیان بە خەو قەرەبوو دەکەنەوە لە واری خەوتنی سرووشتی هەژمار ناکرێن .
ئەو کەسانەی کە لە ماوەی شەودا چەندین جار لە خەو هەڵدەستن یا خود بە هۆی باش نەخەوتن لە ماوەی شەودا ، ڕۆژ کێشەی خەویان هەیە هەروەها ، خەوێکی خراپ ئەزموون دەکەن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە